l

 

دوا ژماره‌

به‌درخان
 هه‌فته‌نامه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی گشتی ئازاده‌ 

ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌درخان ده‌ریده‌کات

 

2004

2005

2006


 

ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان

                


 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

.

ئەنجامی دوا راپرسی دەزگای بەدرخان سەبارەت بە هەڵبژاردن

فۆڕمی دابەشكراو: 5000 دانە - فۆڕمی گەڕاوە: 4610 دانە - فۆڕمی سپی: 250 دانە - فۆڕمی نەگەڕاوە:140 دانە.

شوێنی دابەشكردنی فۆڕمەكان: هەولێر، سلێمانی، دهۆك. رەگەز: نێر و مێ. تەمەن: 18 تا 75 ساڵ. پیشە: خوێندەوار و نەخوێندەوار.

رۆژی راپرسی كردن: 1/7/2009 تا 19/7/2009.

*بەپێی ئەنجامی راپرسییەكە "5000"فۆڕم دابەشكراوە، تەنیا 4610كەس وەڵامیان داوەتەوەو 250فۆڕمیش بە سپی گەڕاوەتەوەو تەنیا 140 فۆڕمیش نەگەڕاوەتەوە، لە كۆتایی 3900 كەس بە بەڵێ بەشداری هەڵبژاردن دەكەن و تەنیا 710كەس بە نەخێر، بەپێی راپرسییەكە بەشدار نابن.

* سەبارەت بە كام لیست هەڵدەبژێری، لەنێو لیستەكانی كوردستانی 54، گۆڕان 57، خزمەتگوزاری و چاكسازی 59، ئازادی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی 55، لە ئەنجامدا لیستی ژمارە(54) 2265 دەنگ، لیستی(57) 407 دەنگ، لیستی(59)650 دەنگ، لیستی(55)587 دەنگ، بەدەست دێنن.

* سەبارەت بە كام لیست زۆرترین تووندوتیژی بەكارهێناوە: لە ئەنجامدا ئەوانەی فۆڕمیان پڕكردۆتەوە، پێیانوایە 1800كەس لە دەنگدەران لیستی(54) تووندوتیژی بەكارهێناوەو هەروەها لیستەكانی(57)1850 كەس، لیستی(59)140كەس، (55)110 كەس. ئەمەیان لەكۆی (4610)فۆڕم كە دابەشكراوە بەسەر توێژە جیا جیاكانی كۆمەڵگای كوردەواری.

* سەبارەت بەوەی ئایا هیوات بە لیستەكان هەیە بۆ دوای هەڵبژاردن، لە وەڵامدا (2700)كەس بە بەڵێ و (1200) كەس بە نەخێر وەڵام دراوەتەوە.

* لەبارەی ئەوەی تاچەند بەڵێنەكانی هەڵبژاردن جێبەجێ دەكرێ لەكۆی(4610)فۆڕم، (450)كەس دەڵێن لە 100% جێبەجێ دەكرێ، (800) كەس دەڵێن 75% جێبەجێ دەكرێ، (900) كەسیش لە 50% قسەكانیان جێبەجێ دەبێ، هەروەها 1750كەسیش لایان وایە لە 25% جێبەجێ دەبێ.

* سەبارەت بەوەی ئایا هەڵبژاردن بێ كێشە تەواو دەبێ، (2000) كەس بە بەڵێ و (1900)كەس بە نەخێر لەكۆی (3900)فۆڕم.

* لە بەرامبەر ئەوەی ئایا دەسەڵات خەڵكی كڕیوە یان خەڵك دەسەڵاتی هەڵخەڵەتاتدووە بۆ هەڵبژاردن، لە ئەنجامی راپرسییەكە(2800)كەس لایان وایە دەسەڵات خەڵكی كڕیوەو (1100)كەسیش لایان وایە خەڵك دەسەڵاتی هەڵخەڵەتاندووە.

* لەگەڵ زۆری خزمەتگوزاری ئەو دوو مانگەی كۆتایی حكومەت، ئایا هاووڵاتی حەز دەكا حكومەت لەكارەكانی بەم چەشنە بەردەوام بن، لە(3900)فۆڕم (3300)كەس بە بەڵێ و (600)كەس بە نەخێر وەڵام دراوەتەوە. ئەگەر بە وردی سەیری ئەنجامی راپرسییەكە بكەین، هاووڵاتی كورد هەست بە بەرپرسیارییەتی دەكات، بەرامبەر بە خاك و نیشتیمان و نەتەوە، كە دەزانێ لەپشت هەر وەڵامێك چی دەڵێ، چونكە دەزانن تاكو ئێستاش كوردستان لە بەرامبەر نەیاران و ملهوڕان مەترسی لەسەرە، بۆیە بە دڵ و بەگیان ئامادەن لە بەرامبەر ئەو فۆڕمانە راستگۆیانە وەڵام بدەنەوە، بۆیە لەجێگای خۆیەتی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی بە تەنگ كێشەكانی خەڵكەوە بێن و هەر تەنیا بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێ. ئەگەر ئەو دوو مانگەی دوایی تەنیا بۆ مەرامی هەڵبژاردن و بردنەوە بێ، ئەوا گوناهێكی گەورەیە دەرهەق بە خوێنی شەهیدان و هەڵەبجەو ئەنفال و بارزانیان و هەموو شتە پیرۆزەكانی دیكە. لە ل21 دەقی راپرسییەكە بخوێنەرەوە.

درێژه‌ی بابه‌ت

 
 

.

مام جەلال سەرۆك كۆماری عێراقی فیدرال رایگەیاند داهاتی نەوتی كوردستان بۆ پێكهاتەكانی گەلی عێراقە

لە لێدوانە مێژووییە كەم وێنەكەی سەرۆكی عێراقی فیدرال بەڕێز (مام جەلال تاڵەبانی) لەبەردەم كەناڵ و میدیاكانی جیهان زۆر بوێرانە و دڵسۆزانە پاراستنی یەكیەتی خاكی عێراق و سەروەرییەكەی دووپات كردەوەو دوای كردنەوەی قوفلی هەناردەكردنی نەوت بە هاوكاری بەڕێز سەرۆكی هەرێم (مەسعود بارزانی) ئاماژەی بەوە كرد، كە نەوتی كوردستان خێرو بێرو داهاتەكەی بۆ هەموو گەلی عێراقە بێ جیاوازی، لێدوانەكانی بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی جیاوازییەكی گەورەی هەبوو لەگەڵ لێدوانەكانی عەرەبە شۆڤێنییەكانی پێش پرۆسەی ئازادی عێراق. لا5.

درێژه‌ی بابه‌ت

 
 

.

كەمال مەزهەر چاپی یەكەمی كتێبی (بستێكی خاكی كوردستان بەهەموو دونیا ناگۆڕمەوە)ی چاپكرد

تایبەت بە بەدرخان

دوای ئەوەی لە ساڵی 2008 چاپی یەكەمی كتێبی "كورد و كوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەكانی حكومەتی بەریتانیا"ی لە وڵاتی لوبنان چاپكرد، ئەوجارەیان لە دوو بەرگی جیاوازدا چاپی دووەمی "كوردو كوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەكانی حكومەتی بەریتانیا" و چاپی یەكەمی "بستێكی خاكی كوردستان بە هەموو دنیا ناگۆڕمەوە"ی بەچاپگەیاند و لەمڕۆژانە دەكەوێتە نێو كتێبخانەی كوردی.لا5.

درێژه‌ی بابه‌ت

 
 

.

موحسین دزەیی:

روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پاسپۆرتەكەی بڵاودەكاتەوە

لە ژمارە"121" رۆژنامەی "بەدرخان"ی بەرێز، برای بەڕێزم عەبدوڵڵا پشدەری لە بەشی هەژدەمی گێڕانەوەی یادەوەرییەكانیدا نووسیویوتی"موحسین دزەیی كاتی خۆی زەمانی شا بە پاسپۆرتی ئێرانی واتە پاسپۆرتی مزەوەر رۆیشتبوو بۆ لەندەن ئینجا خۆی لەگەڵ تەرمی پیرۆزی سەرۆك بارزانی هاتەوە ئێران".

جابۆ كاك عەبدوڵڵا پشدەری و هەقیقەتی مێژوو بە پێویستم زانی ئەم روونكرنەوەیە بخەمە بەرچاوان.لا9. .

 

درێژه‌ی بابه‌ت

 

.

پارتی دیموكراتی كوردستان لەنێوان كوتەك و تەسلیم بووندا

هەوڵێكی دیكەی نەوزاد عەلی ئەحمەد بۆ بە ئەرشیفكردنی بەڵگەنامە كوردییەكان

هەوڵێكی جدی و جوامێرانەی "نەوزاد عەلی ئەحمەد"ە، ئەویش كتێبی " پارتی دیموكراتی كوردستان لەنێوان كوتەك و تەسلیم بووندا"یە، كە ئەو كتێبە لە دوو توێی "128" لاپەڕەیی لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی بەدرخان لە چاپخانەی رۆژهەڵاتی شاری هەولێر چاپ كراوە.لا20.

درێژه‌ی بابه‌ت

 

 

.

ســاڵه‌کانی ســازان

ئيسماعيل خورماڵی لە كەلچەری بەدرخان. لا16.

درێژه‌ی بابه‌ت

 
 

.

لە كەشێكی خەمناك و جیاوازدا كەرنەڤاڵی حوسێن میسری بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق و جەماوەرێكی بەرچاو لە هونەرمەندان و رۆشنبیران و شاعیران و رۆژنامەنووسان و خزم و كەس و دۆستی هونەرمەند حوسێن میسری، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 8/7/2009 لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی بە بۆنەی چل رۆژ تێپەڕبوون بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی دەرهێنەر حوسێن میسرس دەزگای چاپەمەنی خاك كەرنەڤاڵی حوسێن میسری سازكرد.لا12.

درێژه‌ی بابه‌ت

 
 

ل

هونەرمەند هیوا سوعاد لە ئەڵمانیا چەندین پڕۆژەی هونەری بە ئەنجام دەگەیەنێئی

سەرەتادا دیاربوو حەز و ئارەزووەك هەبوو لە وڵاتی ئەڵمانیا، كە كۆنتاكت لەگەڵ عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی بكەن، ئەوان بەرنامەی خۆیان هەبوو، ئەوەبوو لە رێگای هونەرمەند "ئیحسان عوسمان"ەوە پەیوەندیمان پێوە كرا، سەرەتا فێستیڤاڵێك سازكرا كە شانۆگەرییەك بە چوار زمان و دیدگای جیاواز (كوردی، عەرەبی، ئەڵمانی، ئینگلیزی) پێشكەش كرا، ئەوەبوو ئەو فێستیڤاڵەمان سازكرد و بەشداریمان تێداكرد، ئەوان ئاستی هونەریان لێرە بینی، ئیشەكەی ئێمە زیاتر هانی دان، كە لەگەڵ ئێمە كاربكەن، ئەوەبوو وەفدێكی دیكەیان هات بۆ ئەوەی رێكەوتنێك بكەین، رێكەوتنێكمان كرد لەگەڵیان، دواتر هەر لەرێگەی ئەوانە ئێمە بە پەیمانگای جیهانی شانۆ ناسێنراین، لەگەڵ پەیمانگای جیهانی شانۆ وتووێژمان كرد، ئەوانیش زۆریان پێ خۆش بوو كە هاندەری ئێمە بن. لا10.

درێژه‌ی بابه‌ت

 
 

.

بەدرخان لەنێو فیلمسازانی كورد لە دیمەشق

هەوراز محەمەد، تایبەت بەبەدرخان

دوانیوەڕۆی 28/6، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە كۆمەڵێك لە هونەرمەندانی فیلمساز بەمەبەستی بەشداریكردن لە خولێكی راهێنان و پەرەپێدانی هونەری سینەما و تەلەفزیۆن لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، بەڕێكەوتن.

هۆڵی چاوەڕوانی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی پڕ لە پرسیار و هیواو دڵەڕاوكێ و پێكەنین بوو، ترسی فڕین و بچووكی فڕۆكە و خۆڵبارین، كەشەكەی پێكەنیناویتر كردبوو.

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سوری هاوڕێی هونەرمەندمان (نەدیم ئادۆ) چاوەڕوانمان بوو، لەوێوە بەرەو (گۆشەی ئایین) بەڕێكەوتین، ببوورن مەبەستم لە (ركن الدین) بوو، لەناو هەندێك لە هاوڕێیاندا قسەكردن بە كوردی پەتی بۆ ئەوەی كەس لە قسەكانمان تێنەگات ببووە یەكێكی تر لە خۆشییەكانی گەشتە زانستییەكەمان..لا8.

   

درێژه‌ی بابه‌ت  

.

تارا عەبدولڕزاق كاندیدی لیستی كوردستانی

ئێمە هەرگیز چاكەی كاك كۆسرەت لەبیر ناكەین

تارا عەبدولڕەزاق محەمەد "كچی شەهیدی سەركردە عەبدولڕەزاق"ە، لە ساڵی 1979 لە شاری كەركووك لە دایك بووە و لە ساڵی 1985 پەیوەندییان كردووە بە خەباتی شاخ "باوكی بوو بە پێشمەرگە" لە ساڵی 1988 لە دوای كیمیاباران و ئە نفال كۆچیان كرد بۆ ئێران بەرەو غەریبی و ئاوارە بوون، تاوەكو راپەرینی گەلی كوردستان ساڵی 1991، كە تا ئەوكاتەی باوكی شەهید بوو لە كەركووك ئینجا گەڕانەوە شاری هەولێری دێرین.لا2.

 

درێژه‌ی بابه‌ت  

*لە ژمارەی داهاتوو بەسەرهاتی دەرمانخواردنی حلمی عەلی شەریف لەلایەن بەعسەوە لە بەدرخان بخوێنەرەوە

* لە نێوان سمێڵەكەی عەزیز وەیسی و فەرهاد سەنگاوی

* ئەمڕۆ شانۆگەری پیاوانی ئێمە لە بەرلین نمایش دەكرێت

 

درێژه‌ی بابه‌ت

 

.

 

 

درێژه‌ی بابه‌ت